مانگرتوویه‌كى پەکەکە له‌یه‌كێك له‌زیندانه‌كانى توركیا گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی


(ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازار)، مانگرتویه‌كى سیاسی كورد له‌ یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانى توركیا گیانى له‌ده‌ستدا.


عابد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) له‌ هه‌رێمى كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند: "(زولفیکار گەزەن) کە خەڵکی شاری ئامەد بوو، به‌تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان به‌ زیندانی  هەتا هەتایی سزادرابوو، ئەمڕۆ لە یه‌كێك له‌ زیندانەکانی تورکیا گیانی لە دەستدا".

وتیشی: "گەزەن لەسەرەتای مانگی ئازار-ه‌وه‌ دەستی بە مانگرتن کردووە له‌ دژى گۆشه‌گیرى ئۆجه‌لان، تا ئه‌مڕۆ كه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌ به‌رده‌وامبووه‌".

نوێنه‌رەکەى هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "زولفیکار خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بوو، ماوەی 12 ساڵى له‌ حوكمه‌كه‌ى له‌زینداندا ته‌واوكردبوو".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure