ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد لەڕێگای نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 34589‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، کۆیە

کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی (ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازار) ھونەرمەندی ناسراوی کورد سەردار ئەحمەد لەشاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.


ھونەرمەند سەفین عبدولڕزاق، بەرپرسی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بە دواڕۆژی راگەیاند: "ھونەرمەند و مامۆستا سەردار ئەحمەد ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشیەوە لەڕێگای نەخۆشخانەی کۆیە کۆچی دوایی کردووه‌".

وتیشی: "سبەی کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی بە مەڕاسیمێكى تایبەت تەرمەکە لە بەردەم بارەگای تیپی مۆسیقای باواجی کۆیەوە بەرەو گۆڕستانی کەکۆن دەبەین و بەخاکی دەسپێرین".

ھونەرمەند سەردار ئەحمەد ژەنیاری فلوت و شمشاڵ بوو، لە ساڵی 1945 لەشاری كۆیە لەدایكبووە، لە ساڵی 1975، هونەرمەندی ناودار باكووریی هەڵیدەبژێرێت و دەبێت بەیەكێك لە ژەنیارەكانی قوتابخانەی كۆیەی كوڕان، بۆ یەكەمجاریش لە 1958 وەك كارەكتەرێكی لێهاتووی تیپی باواجی هاتووەتە سەر تەختەی شانۆ، ساڵی 1962 چووەتە پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغدا،  ئاوازی زۆری داناوە، یەكێك لە بەناوبانگترینیان پارچە موسیقای زۆزانە. ماوه‌ى  30 ساڵ خزمەتی مامۆستایی هەیە لە پەروەردەی كۆیە.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure