مافى مرۆڤى عێراق: 76 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ له‌شه‌نگال هه‌یه‌

هەواڵ / عێراق :: 17/03/2019‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق كه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاشكراكردنى گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانه‌، ژماره‌ى ئه‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ داعش له‌ شه‌نگال دروستیكردوون، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: (ئه‌مڕۆ 17ی ئازاری 2019) ده‌ستكراوه‌ به‌ هه‌ڵدنه‌وه‌ى گۆڕه‌كان.

فاتن حه‌له‌فى، ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافى مرۆڤى عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاشكراكردنى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ راگه‌یەنراوێكدا ده‌ڵێت: "تائه‌مڕۆ 17ى ئازارى 2019 ته‌نیا یه‌ك گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ كه‌ شوێنه‌وارى روفاتى قوربانیانى تیادابێت، له‌وانه‌شه‌ تا سێ رۆژى دیكه‌ روفاتى هه‌موو قوربانییه‌كان هه‌ڵبگیرێنه‌وه".

حه‌له‌فى ئاشكراشیده‌كات: ژماره‌ى گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شه‌نگال ده‌گاته‌ 76 گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ، دواى ئه‌وه‌ى له‌م دواییه‌دا 9 گۆڕى دیكه‌ى به‌كۆمه‌ڵ ئاشكراكرا.

روونیشیده‌كاته‌وه‌: به‌پێى وته‌ى شایه‌تحاڵێكى رزگاربوو، پێده‌چێت له‌ گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى ژماره‌ (1)دا پانزه‌ قوربانى هه‌بێت كه‌ هه‌موویان هاووڵاتى سڤیلى بێده‌سه‌ڵاتن، چەکدارەكانى داعش به‌ خوێنساردییه‌وه‌ كوشتوویانن.

 

پ: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure