حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ به‌غدا رونکردنەوەده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 528‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ڕایده‌گەیه‌نێت: پرسی راده‌ستكردنی نه‌وت به‌ به‌غدا پێویستی به‌ گفتوگۆ هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: یاسای گشتی بووجه‌ی 2019، حكومه‌تی عێراقی پابه‌ند كردوه‌ به‌ ناردنی مووچه‌.


(ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئازاری 2019)، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی پێشانگەی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ گه‌شتیاری سه‌فین دزه‌یی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: به‌پێی یاسای بوجه‌ی گشتی 2019ی عێراق،  حكومه‌تی فیدڕاڵ پابه‌ندكراوه‌ به‌ ناردنی مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستا هه‌یه‌ پرسی راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمه‌ به‌ به‌غدا بۆیه‌ جارێ ته‌نیا مانگانه‌ 522 ملیار دیناره‌كه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت. 

دزەیی وتیشی: "پرسی نه‌وت له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویستی به‌ گفتوگۆ و دانووستان هه‌یه و دەبێت دووربێت له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی ئازاری ناردوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 522 ملیار دیناره‌ و هیچی تری نه‌ناردوه‌. 

ئه‌و قسانه‌ی سه‌فین دزه‌یی له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی مانگه‌كانی 1 و 2 و 3ی 2019ی دابه‌شنه‌كردوه‌، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌شی كه‌ بۆ بوودجه‌ی گشتی 2019ی عێراق په‌سه‌ندكراوه‌، گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ش راده‌ست نه‌كات، به‌غدا مانگانه‌ بڕی 522 ملیار دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت.

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure