له‌کاتی داخستنى بازاڕدا دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 17/03/2019‌ :: 5470‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوەوه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی به‌رزبوه‌وه‌ و لیره‌ى توركى جۆرێك له‌جێگیریی بینی.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار بوو".

ده‌رباره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار، جواد سوبحان له‌ كۆمپانیاى شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: به‌هۆى پشوه‌كانى نه‌ورۆز و زۆربونى خواست له‌سه‌ر دۆلار به‌هاى دۆلار به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.500 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.290.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.288.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.295.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌.
-  دوێــنێ شه‌ممه‌ : 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌ بوو.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure