لێدوانێكی سه‌یری وه‌زیرێكی ئیتاڵیا لەبارەی رووداوەکەی نیوزلەنداوە

هەواڵ / جیهان :: 17/03/2019‌ :: 1177‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پاش ئه‌و مشتومڕه‌ زۆره‌ی لێدوانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی سیناتۆرێكی ئوستراڵی پاش هێرشە خوێناوییەکەی نیوزله‌ندا كه‌ 50 كه‌سی تێدا كوژرا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیاش لێدوانێكی له‌وجۆره‌ی دا كه‌ ده‌ڵێت: "تاقه‌ توندڕه‌وییه‌ك كه‌ پێویسته‌ جه‌ختی بخرێته‌سه‌ر توندڕه‌وی ئیسلامییه‌".


سیناتۆڕه‌ ئوستراڵییه‌كه‌ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا وتبووی: "هۆكاری راسته‌قینه‌ی خوێنڕشتنه‌كه‌ی نیوزله‌ندا ئه‌و به‌رنامه‌ی كۆچه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ی داوه‌ موسڵمانان كۆچی بۆ بكه‌ن.

 

ئه‌و سیناتۆره‌ ده‌ڵێت: "با به‌ ڕوونی قسه‌ بكه‌ین، ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ موسڵمانه‌كان قوربانی بن، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وان جێبه‌جێكارن".

ئه‌م لێدوانه‌ شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوستڕاڵیای هێنایه‌ سه‌ر خه‌ت كه‌ ده‌ڵێت: "كارێكی قێزه‌ونه‌ ئۆباڵی رووداوه‌كه‌ بخرێته‌ ئه‌ستۆی یاسای كۆچبه‌ران".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure