عێراق و سوریا و ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منی سێ قۆڵی ئه‌نجامده‌ده‌ن

هەواڵ / عێراق :: 17/03/2019‌ :: 140‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئاژانسی هه‌واڵی فارسی ئێرانی ئاشكرایكرد (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى ئازارى 2019) نوێنه‌رانى عێراق و سوریا و ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی سێ قۆڵیان ئه‌نجامداوه‌.


كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ سوریا ئه‌نجامدراوه‌‌ و سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق و ئێران و سوریا تیایدا به‌شدارن.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ تاوتوێی و گفتوگۆی پرسی تیرۆر‌ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رگری سه‌ربازیی نێوانیان بووه‌.

پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure