تێچووى جه‌نگه‌ بازرگانییه‌كانى ترەمپ چه‌نده‌؟

هەواڵ / ئابوری :: 17/03/2019‌ :: 325‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كى ئابوریى كه‌ تیمێكى پسپۆڕى زانكۆ هه‌ڵكه‌وتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند ده‌ریخست جه‌نگه‌ بازرگانییه‌كانى سه‌رۆك ترەمپ له‌ ساڵى 2018دا 7.8 ملیار دۆلار زیانى به‌ كۆى گشتى به‌رهه‌مى خۆماڵى ئه‌مریكا گه‌یاندوه‌.


توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن: "كاریگه‌رى كورتمه‌وداى رێكاره‌كانى ترەمپ بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى هاورده‌كردن له‌و وڵاتانه‌ى به‌ئامانجگیراون به‌ رێژه‌ى 31.5% كه‌مببنه‌وه‌ به‌ڵام هه‌نارده‌ به‌ئامانجگیراوه‌كانى ئه‌مریكا به‌ رێژه‌ى 11% كه‌میان كردوه‌".

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك پسپۆڕى ئابوورى زانكۆكانى كۆڵۆمبیا و ییڵ و بڕێكلى و ئۆكلا ئه‌نجامیانداوه‌ و نووسینگه‌ى نیشتمانى توێژینه‌وه‌ ئابورییه‌كان بڵاویكرده‌وه‌.

سیاسه‌ته‌ ئابورییه‌كانى ترەمپ بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى واشنتن و په‌كین چه‌ند مانگێك شه‌ڕه‌ گومرگ دژى یه‌كترى بكه‌ن و هه‌روه‌ها ترەمپ كۆمه‌ڵه‌ گومرگێكى سه‌پاند كه‌ بوونه‌ مایه‌ى تووڕه‌بوونى یه‌كێتى ئه‌وروپا و هاوبه‌شه‌ بازرگانییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى تر. 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure