حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌ كه‌ركوك جه‌ژنى نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

 دواڕۆژ، عیماد جه‌بارى 


 سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانییه‌كان جگه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان بڕیاریاندا كه‌ یادى جه‌ژنى نه‌ورۆز له‌و شاره‌ به‌ هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان بكه‌نه‌وه‌.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 17ی ئازاری 2019 ) حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی به‌رپرسی یه‌كه‌م جگه‌ له‌ نوێنه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌.

پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئیبراهیم خه‌لیل لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانیه‌كان رێككه‌وتوین كه‌ یادی راپه‌ڕین و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز به‌یه‌كڕیزی و له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركوك رێكده‌خه‌ین و به‌ئاڵای كوردستانیشه‌وه‌ ئه‌و بۆنانه‌ به‌رزڕاده‌گرین".

وتیشی": لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان په‌یمانمان داوه‌ یه‌كڕیزی نێوانمان بپارێزین و بۆ هه‌ر پێشهاتێكی به‌یه‌كڕیزی رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".

هاوكات ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند: بۆ رونه‌دانی كێشه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگاداربكه‌ینه‌وه‌ و هیچ لایه‌ن و كه‌سێكیش به‌ربه‌ست نین له‌به‌رده‌ممان و لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانیش ئاماده‌ن هاوكارمان بن له‌پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و ئاهه‌نگه‌كه‌دا.
پێداچوونه‌وه‌:هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure