قریشكه‌ى به‌رده‌م سێوه‌كان نمایشكرا

هەواڵ / که‌لتور :: 17/03/2019‌ :: 178‌ جار بینراوە
دیمه‌نێك له‌ شانۆییه‌كه‌

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى و هونه‌رى سه‌یدسادق ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕى قه‌زاى شاره‌زوور شانۆیى (قریشكه‌ى به‌رده‌م سێوه‌كان)ی نمایشكرد.

 
ئازاد سه‌وزه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى رۆشنبیرى و هونه‌رى سه‌یدسادق و ده‌رهێنه‌رى شانۆییه‌كه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى ئازارى 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ى چالاكییه‌كانى تایبه‌ت به‌ یادى 31 ساڵه‌ى تاوانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ رۆژى دووه‌مى یاده‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیریی سه‌یدسادق و گروپی هزر و هونه‌ری بڕیار، له‌ناو بازاڕى قه‌زاى شاره‌زوور و له‌سه‌ر شه‌قام، شانۆیى (قریشكه‌ى به‌رده‌م سێوه‌كان)مان نمایشكرد كه‌ مه‌به‌ستمان وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌یه‌ بۆ نه‌وه‌ى نوێ.
  
ئازاد وتیشى: "شانۆیى (قریشكه‌ى به‌رده‌م سێوه‌كان) په‌یامێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت یه‌كگرتوو بین له‌ ئاست ئه‌و پیلان و هه‌ڕه‌شانه‌ى له‌لایه‌ن ناحه‌زانى گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیانى بێتاوانى گه‌لى كورد ده‌گیرێنه‌به‌ر، نابێت ته‌نها به‌ قسه‌ باس له‌ پێكه‌وه‌ بوون بكه‌ین به‌ڵكو ده‌بێت به‌ كردار یه‌كبگرین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure