ئاسایش دوو كه‌سی ساخته‌كارى ده‌ستگیركرد

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 93‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محه‌مه‌د


ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه‌ ویستبویانە شیری منداڵانى ساخته‌ بفرۆشن له‌ رێگه‌ى به‌كارهێنانى كیسەی كۆمپانیایه‌كى به‌رهه‌مهێنانى شیره‌وه‌.

 
ڕزگار ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی به‌دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانمان توانیان له‌ شه‌وی 15ى ئازار، دوو كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ بڕی (21 ) هه‌زار كیسی شیری به‌تاڵیان پێبووه‌ له‌جۆری شیری دیالاك و ویستبویانە ئه‌وكیسه‌ به‌تاڵانه‌ به‌كاربهێنن بۆ پڕكردنه‌وه‌یان به‌جۆرێك شیری تر و  فرۆشتنه‌وه‌ی وه‌ك شیری ئه‌و كۆمپانیایه‌".

وتیشى: "هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ رووبه‌ڕووی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرانه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌رى ڕێكاری یاسایی".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure