شوێنی گێڕانی ئاھەنگی نەورۆز لە سلێمانی دیاریکرا

هەواڵ / کوردستانی :: 17/03/2019‌ :: 2225‌ جار بینراوە
لە شەقامی سالم چالاکی ئەنجامنادرێت

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لە سلێمانی شوێنی گێڕانی ئاھەنگی نەورۆز و یادکردنەوەی کەسایەتیەکان دیاریکرا و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاده‌كه‌ش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.

 
هونەرمەند جەزای ساز، ئەندامی لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی نەورۆز (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17ى ئازارى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی ئەمنییە کۆبوینەوە و گفتوگۆمان لەسەر چالاکییە کلتورییەکان کرد به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆز كرد کە لە ناوچەیەکی دیاریکراودا لە گردی مامەیارە بەڕێوەدەچێت.

وتیشى: "لە دوانیوەڕۆی رۆژی 20-3 لە گردی مامەیارە بەجلوبەرگی کوردی بە گۆرانی مۆسیقای کوردییەوە نمایشەکان دەکرێت و تەمسیلی کەسایەتییە دیارەکانی کوردستانیش دەکرێت و سرود و مارشی نەتەوایەتیش پێشکەشدەکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: لە هیچ ناوچەیەکی تری سلێمانی بەتایبەت لە شەقامی سالم چالاکی ئەنجامنادەن و تەواوی چالاکییەکانمان لە گردی مامەیارە دەبێت.

نه‌ورۆز جه‌ژنێكى نه‌ته‌وه‌یى كورده‌ و ده‌كه‌وێته‌ ئێواره‌ى 20ى ئازار و ساڵانه‌ به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ئاگر وه‌ك هێماى ئه‌و جه‌ژنه‌ چالاكى و بۆنه‌ى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت.

نه‌ورۆز له‌لایه‌ن به‌شێكى تر له‌ گه‌لانى ناوچه‌كه‌ وه‌ك جه‌ژن دیاریكراوه‌.
 
پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure