لەبارەی مووچەی مانگی یەکى مامۆستایان رونکردنەوە دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 42909‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت: پێشتر كاریان لەسەر ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەکى ئەمساڵ بەشێوەی پاشەكەوت كردبوو، ئێستا لیستەکەیان گۆڕیوە.


بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی (ئەمڕۆ يەكشەممه 17ی ئازاری 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: پێشتر كاریان لەسەر ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی یەکى ئەمساڵ بەشێوەی پاشەكەوت كردبوو، بەڵام ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی هەمان لیستن بێ سیستمی پاشەكەوت.

له‌دوای هه‌موو 17ی مانگێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كان لیستی مووچه‌ ئاماده‌ده‌كه‌ن.

رۆژی هه‌ینی 8ی ئازار حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ئاشكرايكرد له‌مه‌ودوا مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كرێت.

پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure