پلاندانان، ئەو سندوقە رەشەی پارتی رادەستی لایەنەكانی ناكات
هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019 :: 349 جار بینراوە
دواڕۆژ
دیارترین مانشێتی ژمارهی (ئهمڕۆ یەكشەممە 17ی ئازاری 2019)ی بهشێك له رۆژنامه كوردییهكان.
كوردستانی نوێ:
- یەكێتی تەئكید دەكاتەوە: شەراكەت و هاوبەشی راستەقینە
- زیانی شەڕەكان لە وڵاتانی عەرەبی 900 ملیار دۆلارە
- ئێران و عیراق گەیشتنە رێككەوتن
خەبات:
- سەرۆك بارزانی: دەبێ مرۆڤایەتی بە شەرمەوە لە ئاستی هەڵەبجەدا بوەستێت
- نێچیرڤان بارزانی بۆ (AL-MONITOR): پەیوەندییەكانی ئێستامان لەگەڵ بەغدا زۆر باشترە لە جاران .. یەكێتی وەك هاوبەشێك دەمێنێتەوە و بەزوویی حكومەت پێكدێنین
- سكرتێری مەكتەبی سیاسی: چاوەڕوانی یەكێتی دەكەین كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆكی پەرلەمان دەستنیشان بكەن
- پوتن ماوەی سەرۆكایەتی درێژ دەكاتەوە، بەڵام چۆن؟
ژیان:
- پلاندانان، ئەو سندوقە رەشەی پارتی رادەستی لایەنەكانی ناكات
- یەكێتی نایەوێت بەم پێكهاتەیەی ئێستا، سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێت
- گوندەكانی خانەقین چۆڵ دەبن .. داعش مەترسی بۆسەر گوندنشینانی خانەقین دروستكردووە
- پارێزگای هەڵەبجە، كاركردن لە پانزە پرۆژە دەستپێدەكاتەوە
- سلێمانی، گەڕەكە كۆنەكان بەرەو لەناوچوون .. گەڕەكە كۆنەكان بوونەتە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل
هەولێر:
- پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا قۆناغی چەقبەستوویی تێپەڕاندووە
- حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی نیووزیلاند دەكات
- دوای 31 ساڵ لە تاوانی كیمیاباران هێشتا خەڵكی هەڵەبجە قەرەبوو نەكراونەتەوە
هەواڵ:
- هاوردەكان هەڵدەكوتنە سەر گوندێكی دیكەی كورد
- چەند كەسێك خۆیان بە پۆلیس دەناسێنن و پارە لەو هاوڵاتیانە وەردەگرن كە خانوو دروست دەكەن
- هێڵێكی دزینی نەوتی خاو لە خوارووی كەركوك ئاشكرا دەكرێت