داپیرەی تەقەکەرەکەی نیوزلەندا چۆن باسی نەوەکەی دەکات؟

هەواڵ / جیهان :: 17/03/2019‌ :: 15088‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پاش ئەوەی داپیرەی تەقەکەرەکەی نیوزلەندا هەواڵی ڕووداوەکەی پێگەیشت، دەڵێت: "ئێستاش باوەڕ ناکات". نەوەكەی كارێكی لەوشێوەیەی كردبێت.


جویس تارانت-ی تەمەن 94 ساڵ وتی: "ئەو پیاوە دڵ ڕەقەی ڕۆژی هەینی 50 کەسی لەکاتی نوێژدا کوشت، ئەو کەسە نییە کە دەیناسم، برینتۆن زۆر دڵپاکە"، وتیشی: "دواینجار لە ئاهەنگی سەری ساڵ نەوەکەم بینی و ئەوکاتە هیچ نیشانەیەكی ئایدۆلۆژیای دەمارگیری پێوە دیارنەبوو".

دوێنێ شەممە برینیۆن هاریسۆن-ی تەمەن 28 ساڵ بەتاوانی کوشتن برایە دادگا و دەوترێت پێشتر لە سەنتەری بیگ ریڤەر ڕاهێنەرێکی وەرزشی بووە و یەکێک لەو کەسانەی ڕاهێنانی پێکردووە، ئاشکرایکرد: هەرگیز باسی ئایینی لە لا نەکردوون.

ساڵی پێشوو لە بەرواری 9 بۆ 15ی تشرینی دووەم برینتۆن بە بیانووی سەردانکردنی شوێنەواری مێژوویی دەوڵەتی بەلکان، سەردانی بەلجیکای کردووە، هەروەها ساڵی 2016 دووجار سەردانی تورکیای کردووە.

ڕۆژی هەینی پێشوو لە شاری کرایست چێرچ، برینتۆن هێرشی کردەسەر دوو مزگەوتی سەر شەقامی دینز و لینوود و زیاتر لە 80 کەسی کردە قوربانی.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure