دواڕۆژ، به‌غدا
سه‌رۆكی فراكسیۆنی (النهج الوطني) له په‌رله‌مانی عێراق، ناوه‌ڕۆكی هه‌مواری یاسای ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ئاشكراده‌كات، دەڵێت: “ئه‌و هه‌مواره ده‌بێـته‌هۆی گۆڕانكاری له دیمۆگرافیای عێراق”.
عه‌مار توعمه سه‌رۆكی فراكسیۆنی (النهج اللوطني) له په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌مواری یاسای ره‌گه‌زنامه چه‌ندین كه‌لێنی تێدایه‌و ده‌بێته‌هۆی گۆڕانی دیمۆگرافیای عێراق، ئه‌و روونكردنهوهیەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ قایلكار نییه".
توعمه له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژه‌ی هه‌مواره‌دا كه‌لێنه‌كان دیارده‌كات، "به‌پێی پڕۆژه‌یاساكه هه‌ر منداڵێك له ده‌ره‌وه‌ی عێراق له دایك بێت، كه دایك یان باوكێكی نا عێراقی، یان بێ ره‌گه‌زنامه له دایك بێـت، ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی ده‌درێتێ، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی پێگه‌یشتنیدا واتا لە تەمەنی 18 ساڵ بەسەرەوە، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ داوای ره‌گه‌زنامه بكات له عێراق، ئه‌وه‌ش بوار ده‌داته خه‌ڵكانی نادیار و ئه‌وانه‌ی بنه‌چه‌یان دیار نییه و كه‌س بنه‌مای فیكریان نازانێت، ببنه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی".
به‌پێی هه‌مواره‌كه "ره‌گه‌زنامه ده‌درێتە هه‌ر منداڵێك كه له عێراق له دایك بێت، به‌بێ دیاریكردنی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ی داواكاری وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه پێشكه‌شده‌كات".
عه‌مار توعمه روونیشیده‌كاته‌وه: پڕۆژه‌كه مافی پێدانی ره‌گه‌زنامه به خه‌ڵكانی ناعێراقی، ده‌داته وه‌زیری ناوخۆ، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه به‌زۆر راگوزار بێت، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له عێراق یه‌ك ساڵ بێت، ئه‌وه‌ش مه‌ترسی گۆڕانكاری دیمۆگرافی گه‌لی عێراقی تێدایه، ئه‌و روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و مانه‌وه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ هیچ قایلكار نییه".
ده‌شڵێت: "پرۆژه‌كه ره‌گه‌زنامه ده‌داته ئه‌و ناعێراقییانهی ژنێكی عێراقی ده‌خوازن، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی مانه‌ویان دوو ساڵ بێت، ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كی كه‌مه، پێویسته ئه‌و ماوه‌یه‌ك درێژبكرێـتهوه، بۆ ماوه‌ی پانزه ساڵ كه‌متر نه‌بێت، ئه‌و وڵاته‌ش له‌گه‌ڵ عێراقدا دوژمن نه‌بێت".
له پرۆژه‌ی هه‌مواره‌كه‌دا هاتووه "ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌گه‌زنامه بداته ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ساڵ ده‌مێننه‌وه، به‌بیانووی سووبهخشییان".
سه‌رۆكی (النهج الوطني) جه‌ختیشده‌كاته‌وه: ئه‌و پرۆژه‌ی هه‌مواره ده‌روازه‌یه‌كی زیانبه‌خش له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌كاته‌وه، له رووی ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵاتییه‌وه".
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد