دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
ئاسایشی سلێمانی بڕێك ماددەی هۆشبەریان لەنێو قوتوی بۆندا گرتووە و كەسێكیشیان لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر كردووە.
عەمید جەلال ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەكان لەئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ 17ی ئازارای 2019 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنێ دوای كۆكردنەوەی زانیاری دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا كە لەناو قوتوی بۆندا بووە، سەرەتا ئەو ماددەیە لەكاربۆن پێچراوە بۆ ئەوەی بۆن دەرنەكات، پاشان خراوەتە ناو قوتوی بۆنەوە و پێچراوەتەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان هەستی پێنەكەن.
ناوبراو روونیكردەوە: لەسەر ئەو رووداوەش كەسێكی بیانی دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، روونیشی كردەوە: هەرچەندە بڕی ئەو ماددەیەیان نەكێشاوە، بەڵام سەرووی كیلۆیەكە و تریاكە.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور