پەیامی ئه‌ردۆغان بۆ قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 613‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ بۆنه‌ی 31مین ساڵیادى كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوکردەوە كه‌ تێیدا نوسیویه‌تی "ئه‌و برینه‌ی 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ كوشتنی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان له‌ كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌سه‌ر ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵكه‌ندرا، هه‌موو كات تازه‌یه‌و هیچ كات سارێژ نابێته‌وه‌".


ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ درێژه‌ی تویته‌كه‌یدای نوسیویه‌تی "له‌ خودا داوا ده‌كه‌م خوشک و برا كورده‌كانم كه‌ له‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌دا كه‌ په‌ڵه‌ی سه‌رشۆری بوو له‌ مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا، گیانیان سپارد، رۆحیان شاد و ئاسووده‌ بكات و به‌هه‌شتی به‌رین جێیان بێت".

پێداچوونەوە: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure