هێرشبەری سەر مزگەوتەکە لەم وڵاتە دادگایی دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 17/03/2019‌ :: 1476‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا رایگەیاند: هێرشكەری سەر دوو مزگەوتەكە بۆ دادگاییكردنی ناگەڕێنرێتەوە ئوسترالیا و دادگاكانی خۆیان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكات.


جاسیندا ئەردێرن (ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئازار) رایگەیاند: یاسای خاوەندارێتی چەك پێداچوونەوەی پێدا دەكرێت و چاوخشاندنەوە بە جۆری پێدان و ناسنامەی ئەو كەسانەشدا دەكەن كە داوای دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، دادگاییكردنی تاوانباری رووداوەكە لەناو نیوزلەندا دادگایی دەكرێت، ناەڕێنرێتەوە بۆ ئوسترالیا كە خۆی خەڵكی ئەو وڵاتەیە.

رۆژی هەینی رابردوو، لە سەنتەری شاری کریست چەرچ لە ویلایەتی ساوس ئایلەندی نیوزلەندا هێرشی چەکداری کرایەسەر دوو مزگەوت و زیاتر لە 80 كەس بوونە قوربانی.

هێرشبەرەكە به‌ڕه‌گه‌ز ئوستوراڵییە و ‌ناوی (بریتون هاریسون تارانت)ە و دوێنێ شەممە له‌به‌رده‌م دادگای نیوزله‌ندا ئاماده‌بوو و تۆمه‌ته‌كانی ئاڕاسته‌كرا و بڕیاره‌ بۆ جارێكی تر له‌ 5ی مانگی نیسانی داهاتوودا بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

هاوكات به‌رپرسانی نیوزله‌ندا ئاشكرایانكرد: كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوی هێرشكردنه‌ چوار كه‌سی تریان ده‌ستگیركردووه‌ کە یه‌كێكیان ئافره‌ت بووه‌.

ئا: ئارام غەفور 
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure