پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەڵەبجە

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 1288‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


وەزیری دەرەوەی ئێران لەساڵیادی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لە تویتێكدا نووسیویەتی: "هیچكات لە بیرمان ناچێتەوە".

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "لە سەرەتادا كارەساتەكەیان رەتدەكردەوە و لە دواییشدا ئێرانیان تۆمەتباركرد، كاتێكیش بۆیان دەركەت بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن هاوپەیمانەكانیان و بە چەكی خۆیانەوە بووە، بێدەنگ بوون".

زەریف ئەوەشی نووسیوە: رۆژئاوا لەوانەیە پێی خۆشبێت كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت كە 31 ساڵ لەمەوبەر روویداوە، لەیادەوەری خۆیان بسڕنەوە، بەڵام نە ئێمە و نە برا كوردەكانمان هیچ كات ئەو كارەساتەمان لەبیرناچێتەوە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure