رێگایەکی سەرەکی داخرا

هەواڵ / کوردستان :: 17/03/2019‌ :: 1484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یەحیا

بەهۆی بارانبارین و لافاوه‌وه‌، رێگای سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێر لە نزیک قەزای بەردەرەش داخرا و هاتووچۆ تیایدا راگیراوه‌.


ئازاد ته‌ها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایه‌تی هاتووچۆی دهۆک بە دواڕۆژ وت: "بەهۆی بارانێکی زۆره‌وه‌ رێگای سەرەکی نێوان دهۆک و هەولێر لە ناحیەی رۆڤیا بۆ پردی حسنی لە سنۆری قەزای شێخان داخراوەو ئۆتۆمبێل ناتوانێت هاتووچۆ بکات".

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوبەرایه‌تی هاتووچۆی دهۆک وتیشی: "پێویستە شۆفێرەکان ئاگاداربن و هەتا نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بە هیچ شێوەیه‌ک له‌و سنوره‌وه‌ هاتووچۆ نه‌كه‌ن".

له‌ دوێنێ شه‌ممه‌وه‌ له‌ سنورى پارێزگای دهۆك بارانێکی زۆر باریوەو ئێستاش بەردەوامە،  لە ناوچەی کانی ماسێی قەزای ئامێدی و ناوچەی بەرواری باڵا بەفر دەبارێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure