دواڕۆژ
بەپێی خشتەی پشووەكان لەهەرێمی كوردستان، رۆژی 20ی ئەم مانگە پشووی رەسمی دەبێت لەهەرێمی كوردستان و رۆژی 24ی مانگی ئازار دەوام لەهەموو دام و دەزگاكان دەستپێدەكاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاسای پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پشووە فەرمییەكان دیاریكردووە، كە بەمشێوەیە دەبن :
پشووی رۆژانی نەورۆز بۆ ئەمساڵ لە رۆژی چوارشەممە 2019/3/20 دەستپێدەكات تا رۆژی شەممە 2019/3/23 بەردەوامدەبێت واتا رۆژانی 20 و21 و22 و 23ی ئازار پشووی فەرمین و رۆژی یەكشەممە 24/3/2019 دەوامی فەرمی لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.
ئا: ئارام غەفور