نرخى دراوه‌كان له‌ داخستنى بازاڕدا.. دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 16/03/2019‌ :: 2485‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئێواره‌ی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ی ئازاری 2019) له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا، نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌، هاوكات به‌های تمه‌نى ئێرانی و لیره‌ى توركى جۆرێك له‌جێگیریان به‌خۆیه‌وه‌ بینى.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیای په‌ی ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی وت: "له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراودا لە سلێمانی، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا پێشنیوه‌ڕۆ له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 150 دینار بوو".

 به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.175 دینار بوو.
- به‌كاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە  120.100 دینار بوو.

به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.300.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.290.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنی بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.307.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌های لیره‌ی توركی: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌.
-  دوێــنێ هه‌یــنى: 100 دۆلار به‌ 544 لیره‌ بوو.

ئا: س.م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure