ڕێگاكانی كۆیە هاووڵاتیان بەرەو مەرگ دەبەن

هەواڵ / ئابوری :: 17/03/2019‌ :: 200‌ جار بینراوە
وێنە: ڕێگای كۆیە - هەولێر

مادح جەمال، كۆیە

ڕێگا سەرەكییەكانی هاتووچۆی كۆیە بووەتە خاڵی بەیەكەوە بەستنی پارێزگای هەولێر و كەركوك و سلێمانی و ئیداری راپەرین پێكەوە، بەو هۆیەشەوە تووشی تێكچوون و تاسە و چاڵی گەورە بوون كە ساڵانە دەیان هاووڵاتی دەكەنە قوربانی.


تاریق حەیدەری قایمقامی كۆیە بەدوارۆژی راگەیاند: دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر وەزارەتی دارایی رەزامەندی نیشاندا (چوار ملیار و دووسەد و پەنجا ملیۆن دینار) بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگای كۆیە - هەولێر تەرخانبكرێت و بەزووترین كات رێگاكە نۆژەنبكرێتەوە و كەمێكیش فراواندەكرێت.

بەوتەی حەیدەری، قۆناغی یەكەم لە بازگەی تۆپزاوا بۆ ناحیەی دێگەڵە دەستپێدەكات كە ماوەكەی 25 كیلۆمەترە، قۆناغی دووەمیش لە دێگەڵەوە بۆ شاری هەولێر دەستپێدەكات.

لەلایەكی ترەوە بەهۆی گلدانەوەی ئاوی باران لە بەنداوی سماقوڵی، تەواونەكردنی پردی سەرەكی بەنداوەكە، لەرۆژی 2ی تشرینی دووەمی 2017وە بارانبارین رێگاكەی بەتەواوی بەڕووی شۆفیراندا داخستووە كە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە. 

تاریق حیدەری قایمقامی كۆیە لەوبارەیەوە بەدواڕۆژی راگەیاند: گوژمەی ملیارێك و سێ سەد ملیۆن دینار بۆ تەواو كردنی پردەكە تەرخان كراوە پارەكەش ئیحالە كراوە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار، هەر كاتێك كەشوهەوا لەبار بێت، پڕۆژەكە تەواو دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ چاككردنەوە و نۆژەنكردنەوەی رێگای دەشتی كۆیە - سلێمانی 299 ملیۆن دینار و بۆ رێگای تەق تەقیش 259 ملیۆن دینار هەروەها رێگای سكتان – هیران، 298 ملیۆن دینار تەرخانكراوە. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure