داوایەک ئاڕاستەی چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکان دەکرێت

هەواڵ / ئابوری :: 16/03/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد


لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی نەورۆز و ھاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی، داوایەک ئاڕاستەی خاوەن چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکان دەکرێت.

 

عەلی رەئوف، بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەدواڕۆژی وت: "لیژنەکانمان بەردەوام لەڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا پێشوازی لەگەشتیاران دەکەن و ھاوکارییان دەکەن لە شوێنە گشتییەکان و لەناو شاریشدا".

 

وتیشی: "تەنھا داواکاریمان بۆ خاوەن چێشتخانە و ڕێستۆرانتەکان و جێگە گەشتیارییەکان ئەوەیە پابەندی نرخ بن و شوێنەکانیان کراوەبێت لەڕۆژانی نەورۆزدا بەتایبەت ڕۆژی ٢٠ و ٢١ کە گەشتیارێکی زۆر ڕووی لەشاری سلێمانی کردووە".

 

ئاماژەی بەوەشدا: بەھۆی زۆریی ھاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی، لەئێستادا زۆربەی ھۆتێل و مۆتێلەکان گەشتیاریان تێدایە رۆژی 21ی ئەم مانگە کە خەڵکی سلێمانی دەچن بۆ گەشت، گەشتیاران بەشێکیان لە شار دەمێننەوە پێویستیان بە خواردنگەکان ھەیە.

 

ساڵانە لەشاری سلێمانی لەڕۆژی 20ی ئازار ئاھەنگی گەورە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆز دەگێڕدرێت کە ھاووڵاتیان دەچنە سەیرانگاكان و سەرباری ئەوەش، گەشتیارێكی زۆر لەناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و دەرەوەی هەرێمەوە بۆ ئەو یادە دێنە باشوری كوردستان.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure