فه‌یسبوك ڤیدیۆكانى سڕییه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 16/03/2019‌ :: 817‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

تۆڕى فه‌یسبوك رایگه‌یاند هه‌موو ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى سڕیوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كوشتاره‌كه‌ى موسوڵمانانى مزگه‌وته‌كانى نیوزله‌ندا كه‌ دوێنێ 15ى ئازارى 2019، 49 كه‌سیان تێدا كوژراو ده‌یان كه‌سى تریش برینداربوون.


میا گارلیك، قسه‌كه‌رى تۆڕى فه‌یسبوك رایگه‌یاند: هه‌موو ڤیدیۆكانى ئه‌و رووداوه‌ له‌ فه‌یسبوك سڕاونه‌ته‌وه‌. خانم گارلیك له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى: "ئه‌كاونتى بكوژه‌كه‌شمان له‌ فه‌یسبوك و ئێنستاگرامدا سڕیوه‌ته‌وه‌".

قسه‌كه‌ره‌كه‌ى فه‌یسبوك ده‌ڵێت: "داوا له‌ به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌م له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆكانى ئه‌م رووداوه‌ خۆبه‌دوور بگرن چونكه‌ له‌گه‌ڵ به‌ها مرۆییه‌كاندا ناگونجێن".

پۆلیسى نیوزله‌ندا ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كان له‌ تویته‌ردا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تێكى تیرۆریستى راگه‌یاندبوو".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە