عەبدولمەهدی: هەڵەبجە هەمیشە نمونەیەک بووە بۆ فیداکاری

هەواڵ / کوردستان :: 16/03/2019‌ :: 191‌ جار بینراوە
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق

دواڕۆژ

بەبۆنەی ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێت: "هەڵەبجە هەمیشە نمونەیەک بووە بۆ گیانی فیداکاری و شایەتییەکە بۆ قێزەونی دیکتاتۆرییەت".


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق (ئەمڕۆ شەممە 16ی ئازاری 2019) لەبەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یادی کارەساتی هەڵەبجە دەکەینەوە، کە برینێکی لەبیرنەکراوە و تاوانێکی دیکتاتۆرییە کە تیایدا بڕیاردرا بەهێرشکردنەسەر کەسانێکی بێتاوان بە گازی کیمیایی.

عه‌بدولمه‌هدى وتیشى: "ئەوەی روویدا تاوانێکی کۆمەڵکوژی بوو کە بەهۆی قێزەونییەوە مرۆڤایەتی توشی شۆک بوو و ناخی جیهانی هەژاند، رۆژێکی رەشیش بوو لە تۆماری تاوانەکانی رژێمی بەعسی سەدامی دژی گەلی کورد کە هاوشێوەی گەلانی دیکەی عێراق بەدەست تاوانەکانییەوە دەیانناڵاند".

ئه‌مڕۆ 31 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمى به‌عس له‌ عێراق تێپه‌ڕده‌بێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاماژە بەوەشدەکات: هەڵەبجە هەمیشە نمونەیەک بووە بۆ فیداکاری و شایەتییەکە بۆ قێزەونی دیکتاتۆرییەت، شەهیدانی هەڵەبجە پایەبەرز و نەمرن و داوکاریشین خوا سەبوری کەسوکاریان بدات، سەرەخۆشی لە گەلی کوردیشم دەکەم کە خوێنی رۆڵەکانی تێکەڵ بە سەرجەم شەهیدانی تری عێراق لەپێناو ئازادی و دیموکراتی و پێکەوەژیان لەپێناو عێراقێکی یەک پارچە و سەربەخۆدا بەخشی.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure