نرخى دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێم

هەواڵ / ئابوری :: 16/03/2019‌ :: 243‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراودا ئه‌مڕۆ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌هاى هه‌ریه‌ك له‌ یۆرۆ و پاوه‌نیش به‌رزبونه‌وه‌.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16ى ئازاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌رزبونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینار  مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 150 دینارە
100 یۆرۆ به‌ 136 هەزار و 500 دینارە
100 پاوه‌ن بە 159 هەزار و 250 دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 300 دینار.
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 500 دینار.

رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار دینارە
100 یۆرۆ به‌ 135 هەزار و 650 دینارە
100 پاوه‌ن بە 157 هەزار دینارە
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 9 هه‌زار و 400 دینار.
100 لیره‌ به‌ 22 هه‌زار و 750 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە