وێنە: هێرشبەرەکەی نیوزلەندا لەکاتی دادگاییکردنەکەیدا بەدەستی ئاماژەی بۆ چی کرد؟

هەواڵ / جیهان :: 16/03/2019‌ :: 39030‌ جار بینراوە
بریتون هاریسون تارانت

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

دوای دەستپێکردنی پرۆسەی یەکەمین دادگایی (بریتون هاریسون تارانت)، ئەو تیرۆرستەی دوێنێ دوو هێرشی خوێناوی لە نیوزلەندا ئەنجامدا بە هێمایەکی دەستی بوەوە جێی سەرنجی میدیاکان.

( بەیانی ئەمڕۆ شەممە 16ی ئازار) پرۆسەی دادگاییکردنی( بریتون هاریسون تارانت)ی بەرەگەز ئوستورالی بەڕێوەچوو بێ ئەوەی هیچ لێدوانێک لە دادگاییەکەدا بدات، بەڵام بە دەستی هێمای بۆ چینی "باڵایی سپی پێست" کرد.

(باڵایی سپی پێست یان سەروەری سپی پێست)بیرۆکەیەکی توندڕەوانەی رەگەزپەرستانەیە، گوزارشت دەکات لە باڵایی سپی پێستەکان لە جیهاندا و هانیان دەدات توندوتیژی بەرامبەر رەگەزەکانی دیکە بکەن، و خاوەنی ئەم بیرۆکانە لە وڵاتانی( ئەمریکای باکور و ئەوروپا وئوستورالیا و ئەمریکای لاتین) بڵابوونەتەوە لە شێوەی گروپ و رێکخراودا.

بڕیاره‌ بۆ جارێكى تر له‌ 5ى مانگى نیسانى داهاتوودا بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

 ئا:ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە