ئێران مۆبایلی به‌رپرسێكى ئیسرائیلى هاك ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 16/03/2019‌ :: 726‌ جار بینراوە
بینى گانتس، سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشوى سوپاى ئیسرائیل

دواڕۆژ

كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى 12ى ئیسرائیل ئاشكرایكرد كه‌ ئامێرى مۆبایلی بینى گانتس، سه‌رۆك ئه‌ركانى پێشوى سوپاى ئیسرائیل له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئێرانه‌وه‌ هاككراوه‌.  


بینى گانتس (دوێنێ هه‌ینى 15ى ئازارى 2019) دانى به‌وه‌دانا كه‌ مۆبایله‌كه‌ى هاككراوه‌، به‌ڵام وتى: "مۆبایله‌كه‌م هیچ شتێكى واى تێدانییه‌ كه‌ ئێران له‌دژم به‌كارى بهێنێت".

گانتس له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: "مۆبایله‌كه‌م هیچ شتێكى تێدانییه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی هاككردنیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شبێت بۆ سه‌ر خۆم یان په‌یوه‌ندیدار بێت به‌ هیچ پرسێكى ئه‌منییه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكى منداڵانه‌ى دوور له‌ئاكار بووه‌".

میدیاكانى ئیسرائیل ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوخۆى ئیسرائیل (شین بیت) گانتسى له‌وه‌ ئاگاداركردووته‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر مۆبایله‌كه‌ى هاككراوه‌.

سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشوى سوپاى ئیسرائیل كه‌ به‌ ركابه‌رى بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى ئیسرائیل داده‌نرێت بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و زانارییه‌ له‌مكاته‌دا به‌ ده‌ستێكى سیاسى ناوده‌بات و ده‌ڵێت: بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ئێستادا نه‌تانیاهۆى له‌پشته‌وه‌یه‌".

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure