كازم ساهیر نامەیەک ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 16/03/2019‌ :: 637‌ جار بینراوە
كازم ساهیر

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، دهۆك


كازم ساهیر هونه‌رمه‌ندى عێراقى به‌ نامه‌یەكى ده‌ستنووس كه‌ ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كردووه‌ ئاماده‌یى خۆى نیشانداوه‌ بۆ وتنه‌وه‌ى سرودێكى نوێى نیشتیمانى بۆ عێراق.


ریحان حه‌نا، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق (دوێنێ هەینی 15ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی وت: "كازم ساهیر به‌پێى ئه‌و نامه‌یه‌ كه‌ به‌ده‌ستى خۆى نووسیویەتی و رۆژى 14-ئه‌م مانگه‌ ناردوویەتی بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ وتنەوەی ‌سرودى (سلام علیك) بۆ عێراق".

وتیشی: "زۆربه‌ى فراكسیۆنه‌كانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشوازییان له‌م پێشنیاره‌‌ كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌".

باسی لەوەشکرد: "ئێستا چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه‌ شیعرى محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى به‌ناوى (سلام على هضبات العراق) ببێته‌‌ سرودى نیشتیمانى عێراق، به‌ڵام له‌ خولى رابردوو لیژنه‌ى رۆشنبیری و راگه‌یاندن ئەو پێشنیارەیان رەتکردبوویەوە".

شیعرى (سلام علیك) له‌ شعره‌كانى شاعرى به‌ناوبانگى عێراقى (سعد الغریری)یه‌ و هه‌ڵگرى دروشمى ئاشتییه‌ و باسى به‌غدا و كه‌ربه‌لا و ئۆر و بابل و كورد و عه‌ره‌ب ده‌كات، كازم ساهیر ئاوازى بۆ داناوه‌ و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت: ئاماده‌یه‌ به‌ ده‌نگى خۆى ئه‌و سروده‌ بڵێتەوە.

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure