تیمێكی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵباران ده‌كه‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 769‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لی حه‌مه‌سه‌عید


پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 16ى ئازارى 2019) كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 31 ساڵ به‌سه‌رتاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتان مه‌راسیمی ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیاریشه‌ تیمێكى فڕۆكه‌وانى سلێمانى مه‌زارى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ گوڵباران بكه‌ن. 

 
كامه‌ران مسته‌فا، وته‌بێژی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانی له‌ هۆڵی داخراوی یاریگای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌ مه‌راسیمی یادی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و تیایدا پارێزگارى شاره‌كه‌ و وه‌زیرى شه‌هیدان ‌و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و نوێنه‌رى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه‌ وتار ده‌خوێننه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كاتژمێر 11 و 35 خوله‌ك چه‌ند ساتێك وه‌ستان به‌ بێده‌نگى ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ چركه‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و دواتر له‌لایه‌ن تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانی گوڵبارانی مه‌زاری شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و میوانانی مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كرێت.


 پێداچوونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure