نهێنى نوسینى سه‌ر چه‌كى هێرشبه‌ره‌كه‌ى نیوزله‌ندا

هەواڵ / جیهان :: 16/03/2019‌ :: 7514‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ هێرشی كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا چه‌ندین نوسینى له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ى نوسی بوو كه‌ هێرشه‌كه‌ى پێئه‌نجامدا كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ى گرنگى میدیا جیهانییه‌كان.


نوسینه‌كان تایبه‌تن به‌ناوى چه‌ند كه‌سێك له‌ مێژووى كۆن و نوێ كه‌ به‌شداریان له‌  روداوى جیاوازدا كردووه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند په‌یامێكى ترى هێرشبه‌ره‌كه‌.

ئه‌و ناوانه‌ى له‌سه‌ر چه‌كى هێرشبه‌كه‌ره‌كه‌ نوسرابوون:

ئه‌سكه‌نده‌ر بێگ؛ سه‌ركرده‌یه‌كى ئه‌لبانى بوو كه‌ له‌دژى ده‌وڵه‌تى عوسمانى یاخى بوو.
 
ئه‌نتوان لۆندین پیته‌رسن؛ ئه‌و چه‌كداره‌ بوو كه‌ منداڵى دوو كۆچبه‌رى له‌ سوید كوشت.

شاڕل مارتێل؛ سه‌ركرده‌ى سوپاى فره‌نكین كه‌ جه‌نگێكدا به‌سه‌ر سوپاى موسوڵماناندا سه‌ركه‌وت. 

ماركۆ ئه‌نتونیۆ راگادینۆ؛ سه‌ركرده‌یه‌كى ڤینیسی بوو كه‌ رێكه‌وتنێكى له‌ فاماگۆستا پێشێلكرد و ژماره‌یه‌ك دیلى توركى كوشت.

ئه‌لێكسانده‌ر بیسونت؛ له‌ساڵى 2016 له‌ هێرشێكدا بۆ سه‌ر یه‌كێك له‌ مزگه‌كه‌وته‌كانى كه‌نه‌دا شه‌ش كه‌سی كوشت.

 هاوكات چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كى تریش له‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌ نوسراوه‌ كه‌ په‌یامى بكوژه‌كه‌ بووه‌ كه‌ بریتین له‌: "به‌خێربێن بۆ جه‌هه‌نه‌م" و "دژه‌ كۆچبه‌ر".

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure