چیرۆكى ئه‌و عێراقییه‌ى له‌ هێرشه‌كه‌ى نیوزله‌ندا خۆى كرده‌ قه‌ڵغانى كوڕه‌كانى

هەواڵ / عێراق :: 2 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 17349‌ جار بینراوە
وێنەی خێزانە عێراقییەکە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

هاوڵاتییەكى عێراقی بەمەبەستی گێڕانی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی کوڕەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ نیوزلەندا، بەڵام لە هێرشەکەی دوێنێی نیوزلەندا بە خەستی برینداربوو، چیرۆكه‌كه‌شى ده‌بێت باسى میدیاكان.

(دوێنێ هەینی 15ی ئازار) هێرشێکی چه‌كدارى کرایەسەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

ئەدیب سامی، هاوڵاتى عێراقى له‌و رووداوه‌دا به‌ سه‌ختى برینداربوو، كه‌ پێشتر به‌مه‌به‌ستى گێڕانی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی کوڕەکەی گه‌ڕابوه‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌.

هیبە ئەدیب، کچی ئەو پیاوە بە رۆژنامەی (gulfnews)ی ئیماراتی راگەیاندووە: باوکی لە رووداوەکەدا خۆی کردووەتەوە قەڵغانی براکانی و بەو هۆیەوە فیشەکێک بەر بڕبڕەی پشتی کەوتووە، بەڵام براکانی بە سەلامەتی رزگاریان بووە.

ئەدیب سامی، خاوەنی چوار منداڵە (دوو کوڕ و دوو کچ).

هیبە باسی لەوەشکردووە: باوکی پاڵەوانی راستەقینەیە، دوای ئەوەی نەشتەرگەری بەسەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدراوە دۆخی تەندروستی جێگیربووە و لە چاودێری چڕ هێنراوەتە دەرەوە.

"لەو رووداوەدا پێنج کەسی دیکە کە یەكێکیان مێردمنداڵێکی تەمەن (12)ساڵان بووە گیانیان لەدەستداوە و  ناسراوی ئەو خێزانە عێراقییەن" وەک هەیبە باسی لێوەکردووە.

پێشتر ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وه‌ته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ ساته‌وه‌ختى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ى نیوزله‌ندا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌دا كه‌وته‌ هه‌ماهه‌نگى و په‌یوه‌ندیكردن، به‌تایبه‌ت محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به‌ باڵوێزى نیوزله‌ندا له‌ به‌غدا كرد.

روونیشیكرده‌وه‌: "به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى لاى ئێمه‌یه‌ بریندارى عێراقى هه‌یه‌، من خۆم له‌سه‌ر راسپارده‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندیم به‌ ژنێكه‌وه‌ كرد به‌ناوى (هبه‌) كه‌ باوكى به‌ناوى (حسین)ه‌وه‌ برینداربووه‌، دواى ئه‌وه‌ى خۆى به‌سه‌ر دوو كوڕه‌كه‌یدا داوه‌، چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر پشتى كه‌وتووه‌ و برینداربووه‌، دواتر گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه‌، ئێستا ته‌ندروستى ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییه‌ باشه".

ئاشكراشیكرد: هاوڵاتییه‌كى ترى عێراقى له‌و رووداوه‌دا بێشه‌روشوێنه‌، كه‌ كوڕى هاوڵاتییه‌كى خه‌ڵكى موسڵه‌ به‌ناوى (هبه‌ ئه‌لعومه‌رى) و دایكى دانیشتووى موسڵه.

و: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure