زانیارى نوێ له‌باره‌ى روداوه‌كه‌ى نیوزله‌ندا ئاشكرابوو

هەواڵ / جیهان :: 16/03/2019‌ :: 31676‌ جار بینراوە
بریتون هاریسون له‌ به‌رده‌م دادگا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زانیارى نوێ له‌باره‌ى روداوى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى نیوزله‌ندا ئاشكراده‌بێت كه‌ تیایدا چه‌كدارێك هێرشی كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت و ژماره‌یه‌ك كوژراوى لێكه‌وته‌وه‌، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ کە له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بوو، به‌نیازبووه‌ هێرشی تر ئه‌نجام بدات به‌رله‌وه‌ى ده‌ستگیربكرێت و چه‌ند كه‌سێكی تریش له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه‌ ده‌ستگیركراون.


دوێنێ چه‌كدارێكى به‌ڕه‌گه‌ز ئوستوراڵى به‌ناوى (بریتون هاریسون تارانت) له‌ نیوزله‌ندا هێرشی كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ 49 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 40ى تریش برینداربوون

جاسندا ئه‌ردیرین، سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: هێرشبه‌ره‌كه‌ به‌نیازه‌بووه‌ هێرشى تر ئه‌نجامبدات ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیرنه‌كرایه‌.

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 16ى ئازارى 2019) بریتون هاریسون ترنت له‌به‌رده‌م دادگاى نیوزله‌ندا ئاماده‌بوو و تۆمه‌ته‌كانى ئاڕاسته‌كرا و بڕیاره‌ بۆ جارێكى تر له‌ 5ى مانگى نیسانى داهاتوودا بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

هاوكات به‌رپرسانى نیوزله‌ندا ئاشكرایانكرد كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و روداوى هێرشكردنه‌ چوار كه‌سی تریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ت بووه‌.

داڕشتنه‌وه‌: هـ. ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure