سبه‌ى جڤاتی گشتی گۆڕان کۆدەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2019‌ :: 363‌ جار بینراوە
بزووتنەوەی گۆڕان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

وا بڕیارە (سبەی شه‌ممه‌ 16ى ئازار) جڤاتی گشتی گۆڕان بۆ دیاریکردنی میکانیزمی کاندیدەکانیان بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆببنەوە.

ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆکی  جڤاتی گشتی گۆڕان بە دواڕۆژی راگەیاند: " سبەی جڤاتەکەمان کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزم و مەرجەکانی کاندیدەکانمان کە پێویستە لە کابینەی نوێدا پۆست وەرگرن، دواتر راسپاردە ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانی دەکرێن".

جڤاتی گشتی جڤاتێکی راوێژکارییە و بۆ هەر بابەتێک پێشنیار و راسپاردە ئاڕاستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات.

بزووتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نوێدا نزیکەی  60 پۆستی بەرکەوتووە، بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ش نزیکەی 600 سیڤى پێشکەشکراون.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure