یه‌كه‌م گۆڕى به‌ بەکۆمەڵى ئێزدیەکان لە کۆچۆ هه‌ڵدرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2019‌ :: 411‌ جار بینراوە

تاگ :: شەنگال

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

(ئەمڕۆ ھەینی ١٥ی ئازار) یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ ھەڵدرایه‌وه‌ چالاکوانێکیش دەڵێت :"تەنیا لە گوندی کۆچۆ ١٤ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە".

ناجی حەجی، چالاکوانی ئێزدی بە دواڕۆژی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی ھەرێم و بەغدا و UN و نادیەی موراد، باڵیۆزی ئاشتی لە جیھان و بابەشێخ ھەڵدرایەوە".

وتیشی: "چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خەڵکی گوندی کۆچۆ-یان كوشتووه‌ و لە ساڵی  ٢٠١٤ لە ١٤ گۆڕی بەکۆمه‌ڵدا کۆمەڵکوژیان کردوون".

ئه‌و چالاكوانه‌ ئاماژەی بەوەشکرد: "لە دەوروبەری شنگال ٧١ گۆڕی بە کۆمەڵ دۆزراونەتەوە، ئەمڕۆ یەکەم گۆڕ ھەڵدرایەوە و ئەو پڕۆسەیە بەردەوام دەبێت".

له‌ سەرەتایی ھێرشەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ ھەزار و ٢٩٣ کەس گیانیان لە دەستدا و شەش ھەزار و ٤١٧ کەس رفێندران ٦٨ مەزاری ئێزیدیەکان تەقێندرانەوە، تا ئێستاش زیاتر لە  سێ ھەزار و ٣٧١ کەس لە دەستی داعش رزگارکراون.

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure