له‌ سلێمانى 8 پڕۆژه‌ى گه‌ورەی گه‌شتیارى وه‌ستێنراون

هەواڵ / ئابوری :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 68‌ جار بینراوە
گەشتوگوزار

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد


بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی ژمارەی پڕۆژە گەشتیاریيە وەستاوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاشکرادەکات، داواش لەوەزارەتەکەی دەکات دەست بەکارکردن بکرێتەوە لەو پڕۆژانە.


عەلی ڕەوف، به‌ڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بە دواڕۆژی وت : "لەسنوری پارێزگای سلێمانی هه‌شت پڕۆژەی گەورەی گەشتیاری کارەکانیان راگیراوە کە دەکەونە ناوچەی پێنجوێن و ڕانیە و ھەڵەبجە و ناوشاری سلێمانی".

وتیشی: "دواکارین ئەو بڕیارەی وەزارەت کە رایگەیاندووە دەستبەکارکردن لەو پڕۆژانەدا بکرێتەوە کە راگیراون، بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌".

دەربارەی پڕۆژەی دوکانی گەشتیاری-یش به‌ڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئەو پڕۆژەیە لەلایەن سەرمایەدار فاروق مەلامستەفا-وە دروستدەکرێت لە سەر رووبەری سێ ھەزار و 200 دۆنم کە پڕۆژەیەکی پشکدارە لە نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیدا ".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لەئێستادا ھەوڵەکانمان چڕکردۆتەوە بۆ قەرەبوکردنەوەی ئه‌و جوتیارانه‌ى کە زەویەکانیان بەر ئەو پڕۆژەیە دەکەوێت، بۆیە لە داھاتویەکی نزیکدا پڕۆژەکە دەستبەکار دەبێت".

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure