"دوای لابردنی پاشەکەوت ھاوردەکردنی خۆراک زیاد دەبێت"

هەواڵ / ئابوری :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 407‌ جار بینراوە
ھاوردەکردنی خۆراک

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، زریان محەمەد


ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێشبینی ده‌كات، هاورده‌كردنی خۆراك و شتومه‌ك به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانه‌وه‌  زیادبكات، بۆیه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ده‌كات كاره‌كانی بازرگانان به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر راپه‌ڕێنن.


سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند  :''له‌دوایی لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ و هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگیه‌ نایاساییه‌كان پشبینی ده‌كه‌ین هاورده‌كردنی خۆراك و شتومه‌ك و پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان  به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادبكات، بۆیه‌ داوا له‌ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ سنوریه‌كان ده‌كه‌ین ئاسانكاری بۆ بازرگانان و خاوه‌نكاران بكه‌ن و به‌خێرای كاره‌كانیان بۆ راپه‌ڕێن''.

وتیشى :"لەگەڵ سەرپەرشتیاری مەرزی باشماخ و بەرپرسانی ناو مەرزەکە کۆبونەوەمان ئەنجامدا  كه‌  زۆرترین كاڵا و شتومه‌كی لێ هاورده‌ ده‌كرێت، له‌نزیكه‌وه داوامان لێ كردن كاره‌كانی بازرگان و خاوه‌نكاران و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان  به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر له‌ جاران راپه‌ڕێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات كاڵا و شتومه‌كه‌كان بگه‌نه‌ ده‌ستی هاوڵاتیان له‌بازاڕه‌كاندا".

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو :''خێراتر راپه‌راندنی كاره‌كانی بازرگانان و خاوه‌نكاران لە دەروازەکان ده‌بێته‌وه‌ هۆی گه‌شه‌كردنی زیاتری ئابووری كوردستان و كه‌رتی بازرگانی بەتایبەتی لەدوای بڕیاری لابردنی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران کە بازرگانان زیاتر دەستدەکەن بەھاوردەکردن''. 

پێداچونه‌وه‌: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure