وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 3 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 71‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئازار، راوه‌ ماسی له‌ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت. 

ماجد ده‌باغ، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی له‌ رۆژی 15ی ئازار تا 15ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و بۆ هیچ كه‌سێك نییه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا راوه‌ماسی بكات. 

وتیشی: "له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا هیچ جۆره‌ راوكردنێك رێگه‌ی پێنادرێت و راوكردنی نایاساییش وه‌ك كاره‌با لێدان و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان و مادده‌ی بێ هۆشكه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی بدات سزای دارایی و زیندانی ده‌کرێت. 
 
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 400 پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی هه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له‌ 16 هه‌زار ته‌ن ماسیان هه‌یه‌. 


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی به‌خێوكردنی ماسی هه‌ن كه‌ به‌ شێوه‌ی نایاسایی كارده‌كه‌ن. 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure