به‌رپرسێكى باڵای عێراق گيانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / عێراق :: 4 رۆژ پێش ئێستا‌ :: 13492‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا


دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، عزه‌ت تۆفيق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، له‌ پارێزگاى دهۆك گيانى له‌ده‌ستدا.


به‌پێى راگه‌ياندرێكى كورتى ناوه‌ندى راگه‌ياندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، عزه‌ت تۆفيق سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، به‌رووداوى هاتوچۆ، له‌ پارێزگاى دهۆك گيانى له‌ده‌ستدا.

به‌پێ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵييه‌كانى عێراق، دواى روودانى رووداوه‌كه‌، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، گه‌يه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌يه‌كى پارێزگاى دهۆك و دواتر گيانى له‌ده‌ستداوه.

 

ناوبراو رۆژى دووشه‌ممه‌ 9ى ته‌مووزى ساڵى 2018 وه‌ك سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق به‌وه‌كاله‌ت، به‌فه‌رمانێكى ديوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق دياريكرا، دواى ئه‌وه‌ى له‌ ساڵى 2009وه‌ وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربووه‌، ساڵى 2011 به‌هه‌مان ئه‌رك وه‌ك سه‌رۆكى به‌ وه‌كاله‌ت دانراوه‌.

 

عزه‌ت تۆفيق جه‌عفه‌ر له‌ دايكبووى ساڵى 1970ى شارى موسڵه‌، خێزانداره‌ و خاوه‌نى شه‌ش مناڵه‌.

 

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure