نۆ چه‌كدارى داعش كوژران

هەواڵ / عێراق :: 14/03/2019‌ :: 304‌ جار بینراوە

تاگ :: داعش عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 14ى ئازارى 2019 رايگه‌ياند: هێزى ئاسمانى عێراق و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ بۆردومانێكدا نۆ چه‌كدارى داعشيان كوشتووه‌.


لە به‌ياننامه‌يه‌كى شانه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌منى، ئەوە خراوەتەڕوو: به‌پێى زانيارى هه‌واڵگرى ده‌زگاى دژه‌ تيرۆر و به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزى ئاسمانى عێراق و فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى، توانراوه‌ مۆڵگه‌يه‌كى داعش له‌ ناوچه‌ى وادى ئه‌بو جه‌ناجر كاولبكه‌ن كه‌ نۆ چه‌كدارى داعشى تێدابووه‌.

روونيشى ده‌كاته‌وه‌: يه‌كێك له‌و تيرۆرستانه‌ خالد عه‌ربيد بووه‌، كارى ئه‌و گروپه‌ جێبه‌جێكردنى كرده‌ى تيرۆرستى بووه‌ كه‌ هاووڵاتيانى له‌ سنورى شارى كه‌ركوك ده‌كرده‌ ئامانج.

ده‌شڵێت: "له‌و شوێنه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر جانتايه‌كدا گيراوه‌ كه‌ 20 مۆبايلى تيابووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بۆمبى چێنراودا به‌سترابوونه‌وه‌".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure