ھەسەدە: زیاتر لە هەزار چەکداری داعش خۆیان رادەستی شەرڤانان کرد

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2019‌ :: 185‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

هێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رایدەگەیەنێت: ھەزار و 300 چەکداری داعش و خێزانەکانیان لە گوندی باغۆز خۆیان رادەستی شەرڤانان کردووە.


لە راگەیەندراوێکدا ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە (ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازاری 2019) ئاشکرایکرد: لە چوارچێوەی دوایین ھەڵمەتی دژ بە چەکدارانی داعش بۆ سەر دوایین مۆڵگەکانی ئەو رێکخراوە لە گوندی باغۆزی سەر بە ناوچەی ھەجین، هەزار و 300 چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان رادەستکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە: پێشڕەوی شەڕڤانانی ھەسەدە لە گوندی باغۆز بەردەوامە و چەکدارانی داعش لە شوێنێکدا گەمارۆدراون و لە رووبەرێکی بەرتەسکی گوندی باغۆزدا ماونەتەوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure