داعش هێرشدەکاتەسەر گوندێکی رۆژئاوای کەرکوک

هەواڵ / کوردستان :: 14/03/2019‌ :: 827‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

لەرۆژئاوای کەرکوک بەهۆی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندێک، روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزە سەربازیەکان رویداوە و کوژراوی لێکەوتووەتەوە.


سەرچاوەیەک لەپۆلیسی قەزای دوبز (ئەمشەو پینجشەممە 14ی ئازاری 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: لەگوندی ماحۆز لەسنوری قەزای دوبزی رۆژئاوای کەرکوک چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر حەشدی حەویجە و بەهۆیەوە پێکدادانی قورس بۆ ماوەیەک دروستبووە.

وتیشی: "بەهۆی شەڕەکەوە دوو چەکداری فەوجی دووی لیوای 56ی حەشدی حەویجە کوژراون".

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure