ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ له‌ باشورى عێراق تۆمارده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 15/03/2019‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

پارێزگاى زیقار پێنجشه‌ممه‌ 14ى ئازارى 2019 بڕیاریدا، هاتنه‌ناوه‌وه‌ى مریشك و هێلكه‌ و به‌رهه‌مه‌كانى له‌ پارێزگاى به‌سره‌وه‌ قەدەغەبکات، له‌به‌ر تۆماركردنى حاڵه‌تى ئه‌نفڵۆنزاى باڵنده‌ له‌ به‌سره‌.


عادل ده‌خیلى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵا له‌ دیوانى پارێزگاى زیقار له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "پارێزگا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵى زیقار و فه‌رمانده‌یى پۆلیس و نه‌خۆشخانه‌ى ڤێته‌رنه‌رى و ئاسایشى ئابورى راسپاردووه‌، هاتنه‌ناوه‌وه‌ى هه‌موو په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌یه‌كى زیندوو و به‌ستوو و هێلكه‌ به‌ هه‌ردوو جۆرى خواردن و كێڵگه‌ییه‌وه‌، له‌ پارێزگاى به‌سره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت له‌به‌ر تۆماركردنى حاڵه‌تى ئه‌نفلۆنزاى باڵنده‌ له‌و پارێزگایه‌".

روونیشیكرووەدته‌وه‌: ئه‌و راسپارده‌ و رێنماییه‌ له‌ كاتێكدایه‌، حاڵه‌تى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ له‌ پارێزگاى به‌سره‌ تۆماره‌كراوه‌، گرتنه‌به‌رى رێكاره‌كه‌ش بۆ پاراستنى ته‌ندروستى هاووڵاتیان و ئاسایشى ئابوورى پارێزگاكه‌یه‌، چونكه‌ پارێزگاى زیقار هاوسنورى پارێزگاى به‌سره‌یه‌.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure