ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى پێچه‌وانى خواستى په‌رله‌مان بڕیارده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 14/03/2019‌ :: 206‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئازاری 2019 به‌سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حه‌وته‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و تیایدا تاوتوێى چه‌ند هه‌نگاوێكى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كرد.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى به‌ ئاماده‌بوونى دادوه‌ران و ئه‌ندامان و نوێنه‌رانى ڕێکخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌ڕێوه‌چووه‌، تیایدا تاوتوێى بڕیارى په‌رله‌مانى كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پشكنه‌ره‌ گشتییه‌كان و كاراكردنه‌وه‌ى رۆڵى داواكارى گشتى. جه‌ختیشیكردووەته‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامى كاره‌كانیان چونكه‌ ئه‌و نووسینگانه‌ به‌پێى فه‌رمانى ژماره‌ 57ى ساڵى 2004 دامه‌زراون و یه‌كێكه‌ له‌ ده‌زگاكانى چاودێرى و له‌ هه‌ندێك ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌ هه‌ندێكیش شكستى خواردووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵاى بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى داواشده‌كات: ده‌رفه‌تێکى تر بدرێته‌ ئه‌و نووسینگە پشكنه‌ره‌ گشتییانە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌و رێوشوێنه‌ تایبه‌تانه‌ى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى دزینى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و وردبینى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت گیراونه‌ته‌به‌ر خراونه‌ته‌ڕوو.

پێداگریشكراوه‌ له‌سه‌ر پێویستى په‌له‌كردن له‌سه‌ر به‌ ئه‌لیكترۆنیكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.

 

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure