پێنج هەزار نەمام بۆ یادی شەهیدانی هەڵەبجە دەچێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2019‌ :: 189‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌ختیار شه‌ریف

وابڕیاره‌ له‌ساڵیادی  کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا، له‌سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڵمه‌تی ناشتنی پێنج هه‌زار نه‌مام به‌ڕێوه‌بچێت.


ئارام نه‌جات، سه‌رۆکی شاره‌وانی چه‌مچه‌ماڵ (پێنجشه‌ممه‌ 14ی ئازاری 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، بڕیارماندا رۆژی دووشه‌ممه‌ 18/3/2019، پێنج هه‌زار نه‌مام به‌ دروشمی (چەمچەماڵ هەڵەبجە لەیاد ناکات)  بۆ رۆحی پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه‌ بچێنین.

وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌که‌ سەرەتا لە مۆنۆمێنتی ئەنفالەوە بەمەراسیمێک ده‌ست پێده‌کات و دواتر لەژمارەیەک باخچە و شەقام، فەرمانگە و قوتابخانە و شوێنی گشتی لە چەمچەماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش به‌رده‌وامی ده‌بێت و نەمامەکان دەنێژرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی بەشداریکردنی بەرپرسانی شارەکە لە یادی شەهیدانی هەڵەبجە، چالاکییەکە بۆ رۆژی 18ی مانگ دواخراوە.

 

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure