پەرلەمانی بریتانیا ريفراندۆمی دووەم رەتدەکاتەوە

هەواڵ / جیهان :: 14/03/2019‌ :: 306‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازاری 2019، پەرلەمانی بریتانیا ئەنجامدانی رێفراندۆمی دووەمی بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا رەتکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی بریتانی، لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا لەبارەی ئەنجامدانی رێفراندۆمی دووەم بۆ دەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا، پەرلەمانتاران بە زۆرینەی دەنگ ئەو ئەگەرەیان رەتکردووەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر پەرلەمانی بریتانیا رێککەوتنەکەی ترێزای مەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ جیابوونەوەی نێوانیان رەتکردبوویەوە.

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure