له‌م ناوچه‌یه‌ زیاتر له‌ 100 ئاژه‌ڵ له‌ناو بران

هەواڵ / کوردستان :: 15/03/2019‌ :: 268‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


له‌ سنورى شارى كه‌لار زیاتر له‌ 100 سه‌گ له‌ ناوبراون، به‌ وته‌ى قایمقامى ناوچه‌كه‌ش له‌ناوبردنى ئه‌و سه‌گانه‌، دواى سكاڵا و نیگه‌رانى هاووڵاتیان بووه‌ به‌ تایبه‌تى بوونى سه‌گێكى زۆر له‌ نزیك سه‌ربڕینخانه‌ و زانكۆ و شوێنه‌ گشتییه‌كان.


شه‌هاب ئه‌مجه‌د، قایمقامى كه‌لار به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ماوه‌ى 15 ڕۆژه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه‌، هه‌ڵمه‌تى له‌ ناوبردنى سه‌گى به‌ره‌ڵا له‌ سنوورى شارى كه‌لار ده‌ستیپێكردووه‌ و ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كۆتایی هات. 

وتیشى: "له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 100 سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌ناوبران كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى سه‌ربڕینخانه‌ى كه‌لار و زانكۆى گه‌رمیان و هه‌ندێك له‌ شوێنه‌ گشتی و گه‌ڕه‌كه‌كانى شاره‌كه‌ ژماره‌یان زیادى كردبوو". 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ دواى گله‌یى و نیگه‌رانى و سكاڵاى هاووڵاتیانى ناوچه‌كه‌ هات، داوایان ده‌كرد ئه‌و سه‌گانه‌ له‌ ناو ببرێن، چونكه‌ زۆربوونى ژماره‌یان ببووه‌ هۆى مه‌ترسى بڵابوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure