ناتانیاهۆ هێرشێكی توند دەكاتە سەر ئەردۆگان

هەواڵ / جیهان :: 14/03/2019‌ :: 357‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


لە چوارچێوەی خولێكی تازەی ڕووبەڕووبونەوەی توند لەنێوان هەردوولادا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ جارێكی تر هێرشی كردە سەر سەرۆكی توركیا.

ناتانیاهۆ لە زنجیرە تویتێكدا كە بە ئینگلیزی بڵاویكردنەوە، دەڵێت: "ئەردۆغان ئەو دیكتاتۆرەیە كە دەیان هەزار ركابەری سیاسی خۆی زیندانی كردووە و كوردەكان كۆمەڵكوژ دەكات و قوبرسی باكوری داگیر كردووە كەچی من و ئیسرائیل و سوپای بەرگری ئیسرائیل فێری دیموكراسی و ڕەوشتەكانی جەنگ دەكات، ئەمە مایەی پێكەنینە".

لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە شەڕە لێدوانی تازە لەنێوان ئەردۆغان و ناتانیاهۆدا سەری هەڵداوەتەوە بەتایبەت پاش ئەوەی كە ناتانیاهۆ وتی: "ئیسرائیل تەنیا دەوڵەتی جولەكەیە". 

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure